0

سیاسەتی تایبەتمەندی و مەرج و ڕێنماییەکان:

سیاسەتی تایبەتمەندی Gift love ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن ئێمە زانیاری کەسیت کۆ دەکەینەوە، بەکاریان دەهێنین، بڵاوی دەکەین، و پرۆسە دەکەین کاتێک دەچینە ئەم ماڵپەڕە یاخود بەکارهێنانی هەر خزمەتگوزاریەکی دیکە ئێمە پێشکەشت دەکەین لە ڕێگەی پەیوەندییەکی نوسراو یان ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێت. بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئێمە، تۆ ڕازی دەبیت بە مەرجەکان و سیاسەتی تایبەتمەندی ئەو ماڵپەڕەی کە بەکاریدەهێنیت. تکایە مەرج و ڕێنماییەکان بخوێنەوە پێش داخڵبوون یاخود لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان:

1 - کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاری کەسی:

Gift Love ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی سەردانکەران و بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانمان و خزمەتگوزارییەکانمان دەگرێت و ئێمە پابەندین بە پاراستنی لە ڕێگەی پابەندبوونمان بەو یاسایەوە. زانیاری کەسی بریتییە لە هەر زانیاریەک کە کەسێکی پێ بناسرێتەوە یان وایان لێدەکات بناسرێنەوە. ئەو زانیاریە کەسیانەی کە کۆیان دەکەینەوە:

- زانیاری پەیوەندیکردن لەوانە ناونیشانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی بۆ تۆمارکردن لەسەر ماڵپەڕەکەمان، جگە لە داتای پرۆفایل. ئەمەش بۆ دروستکردنی هەژمارەکەت و بەڕێوەبردنی تا بتوانین خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش بکەین.

- ناسنامە و زانیاری پەیوەندی وەک ناو، ژمارە تەلەفۆن، و ناونیشانی شوێنی گەیاندن. ئه مه ش بۆ جێبەجێکردنی داواکاری و گەیاندنی بۆ شوێنی داواکراو.

2 - هاوبەشیپێکردنی زانیاری کەسی:

Gift love لەوانەیە زانیاری تایبەتیت هاوبەشی پێبکات لەگەڵ دابینکەرانی خزمەتگوزاری لایەنی سێیەم بەم شێوەیەی خوارەوە:

سیستەمەکانی ئایتی و دابینکەرانی خزمەتگوزاری سۆفتوێر دابینکەرانی خزمەتگوزاری پارەدان و دابینکەرانی خزمەتگوزاری گەیاندن و دابینکەرانی خزمەتگوزاری کڕیار.

پابەندبوونی یاسایی و ڕێکخستن: ئێمە مافی ئەوەمان هەیە زانیارییە کەسیەکانت ئاشکرا بکەین بەپێی یاسا یان کاتێک پێمان وایە ئاشکراکردن پێویستە بۆ پاراستنی مافەکانمان یان پابەندبوون بە پرۆسەیەکی دادوەری یان یاسایی پەیوەست بە کۆمپانیاکەمانەوە.ئێمە دەتوانین زانیارییە کەسیەکانت ئاشکرا بکەین بۆ هەر مەبەستێک لە ژێر ڕەزامەندی خۆت.

3 - ئاسایشی خۆپاراستن:

 ئاسایشی خۆپاراستنی ئێمە ستانداردی فیزیکی و تەکنیکی و پیشەسازی بەڕێوەبردن دەگرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستگەیشتن بە زانیاریە ڕێگەپێنەدراوەکان یاخود ئاشکراکردنی زانیاریەکانت. ئینتەرنێت ژینگەیەکی تەواو پارێزراو نییە، بۆیە ئێمە بە توندی پێشنیاری بەکارهێنانی ڕێگایەکی پارێزراو و وشەیەکی نهێنی بەهێز دەکەین بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات لە دڵنیابوون لە ئاسایشی هەژمارەکەت.هەروەها ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین لە هاوبەشی پێنەکردنی وشەی نهێنی لەگەڵ کەسانی تر چونکە ئەوە ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە داتاکەت تێکبدرێت.

4 - مافەکانت:

Gift Love گرنگییەکی زۆر بە زانیاری کەسیت دەدات تا بتوانیت کۆنتڕۆلی تەواوت هەبێت بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی و ئاسایشی خۆت. تۆ مافی ئەوەت هەیە کە ئەو زانیاریە کەسییەت ڕاست بکەیتەوە یاخود بیسڕیتەوە ئێمە کۆیان دەکەینەوە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و ئاسایشی زانیاری کەسیت.

 

5  - هێشتنەوە:

Gift Love زانیاری کەسیت دەهێڵێتەوە بۆ ئەو مەبەستانەی کە لەم یاسایەدا دانراون و بۆ پشتگیریکردن، ئەرشیفکردن، یان ڕێگریکردن لە ساختەکاری. هەروەها ئێمە زانیاریە تایبەتییەکانت دەپارێزین و بەکاری دەهێنین تا ئەو ئاستەی کە پێویستە بۆ پابەندبوونە یاساییەکانمان.

6 - ماڵپەڕەکانی لایەنی سێیەم:

ماڵپەڕی Gift Love لەوانەیە بەستەرەکانی ماڵپەڕی لایەنی سێیەم لەخۆ بگرێت. بەڵام ئەم یاسایانە بۆ ماڵپەڕەکانی لایەنی سێیەم جێبەجێ ناکرێت. بۆیە ئێمە پێشنیاری خوێندنەوەی یاسایی تایبەتمەند بە هەر ماڵپەڕێکی دیکە دەکەین کە سەردانی دەکەیت چونکە ئێمە بەرپرس نین لە کردارەکانی تایبەتمەندی هەر یەک لەو ماڵپەڕانە.

7 - تەمەن:

خزمەتگوزارییەکانمان کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ ناگرێتەوە .


تێبینی: ئێمە لەوانەیە هەندێک جار ئەم یاسا و ڕێسایانە بگۆڕین یان هەمواریان بکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە بازرگانییەکاندا بگونجێت و بە بڕیاری خۆمان، بۆیە باشتر وایە بە بەردەوامی پێداچوونەوە و پشکنین بکەیت و ئاگادارمان بکەیت لە هەر پرسیارێک کە هەتبێت.

Shopping Cart

Confirm Cancel
Edit